هەرێم نیوز
کاتێک ڕوودەدات کە بەکتریاکانی H. pylori تووشی گەدە دەبن , ئەمەش بەزۆری لە تەمەنی منداڵیدا ڕوودەدات. وە هۆکارێکی باوی برینی گەدەیە ، هەوکردنی H. pylori لەوانەیە لە زیاتر لە نیوەی خەڵکی جیهاندا هەبێت.
زۆربەی خەڵک درک بەوە ناکەن کە تووشی هەوکردنی ئێچ پایلۆری بوون چونکە هەتا توندتر نەبێ نیشانەکانی دەرناکەوێت. وە دەبێتە هۆی برینی گەدە کە بریتییە لە برینێک لەسەر ناوپۆشی گەدە یان بەشی یەکەمی ڕیخۆڵە باریکە (برینی دوانزەگرێ).
نیشانەکانی ☢️🛑 !
بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکانی پەیوەندییان بە هەوکردنی گەدە یان برینی گەدە هەیە و لەوانەیە بریتیبن لە ::
🛑 ئازاری گەدە یان ئازاری سووتانی گەدە (دڵەکزێ)
🛑 ئازاری گەدە کە خراپتر دەبێت کاتێک گەدەت بەتاڵ بێت
🛑 هێڵنج
🛑 لەدەستدانی ئارەزووی خواردن
🛑 ئاوسانی گەدە
🛑 دابەزاندنی کێش
چۆن بڵاودەبێتەوە ؟ 👥
بەکتریاکانی H. pylori بەزۆری لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لیک، ڕشانەوە یان پیسایی دەگوازرێنەوە، هەروەها H. pylori لە ڕێگەی خۆراک یان ئاوی پیسەوە بڵاوبێتەوە.
چارەسەر... 💊
هەوکردنی H. pylori بە دژە زیندەیی(Antibiotic)چارەسەر دەکرێت.
-💊 بەزۆری کۆرسێکی 2 دژە زیندەیی بەکاردەهێنرێت، کە هەریەکەیان پێویستە ڕۆژانە دوو جار بۆ ماوەی دوو هەفتە بخورێت.( ئەو دژە زیندەییانەی کە زۆرترین جار بەکاردەهێنرێن بریتین لە amoxicillin, clarithromycin metronidazol)
-💊پاشان بۆ هەفتەی ٣-٤ دەرمانەکانیProton pump inhibitors (PPIs) بەکار دەهێنرێت کە بە کەمکردنەوەی بڕی ترشەڵۆکی گەدەت کاردەکات ( Omeprazole, pantoprazole and lansoprazole) ئەو PPIانەن کە زۆرترین جار بۆ چارەسەرکردنی برینی گەدە بەکاردەهێنرێن.
-💊 پاشان لە هەفتەی ٥-٦ هیچ دەرمانێک بەکار ناهێنرێت و هەفتەی ٧ یاخود بەلایەنی کەمەوە ٤ هەفتە دوای تەواوکردنی خولی ئانتیبایۆتیکەکان پشکنین دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا هیچ بەکتریایەکی H. pylori لە گەدەدا ماوەتەوە. ئەگەر هەبن، لەوانەیە پێویست بە خولێکی دژە زیندەیی جیاواز بکات.
پشکنینەکان بۆ هەوکردنی H. pylori🧪
🧪 تاقیکردنەوەی هەناسەدانی یوریا (Urea brith test) – کە sensitivity زۆرترە لە تێستەکانی ترکە تێیدا خواردنەوەیەک دەدرێت بە نەخۆشەکە کە یوریا لەخۆدەگرێت تاقیکردنەوەی هەناسەدانی H. pylori بریتییە لە هەناسەدان بۆ ناو کیسەیەکی هاوشێوەی باڵۆن. ڕێگەیەکی سەلامەت و ئاسانە بۆ دیاریکردنی بەکتریاکانی H. pylori و دەستنیشانکردنی هەوکردنی H. pylori و دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا چارەسەرکردن هەوکردنەکەی چارەسەر کردووە یان نا.
🧪 تاقیکردنەوەی دژە جەستەی پیسایی (HpSa Test )– نمونەیەکی بچووکی پیسایی پشکنین بۆ دژە پەیداکەر (بەکتریاکە) دەکرێت.
🧪 پشکنینی خوێن(blood test) – نمونەیەک لە خوێنەکەت پشکنین بۆ دژەتەنەکانی بەکتریاکانی H. pylori دەکرێت .*ئەمەیان زۆر Sensitive نییە چونکە دژەتەنەکان بۆ ماوەی چەند مانگێک لە چاکبوونەوە لە خوێندا دەنمێننەوە.
📌 ئەگەر پشکنینەکەت پۆزەتیڤ بوو بۆ H. pylori، پێویستت بە چارەسەر دەبێت بۆ پاککردنەوەی گەدە لە H.pylori، کە دەتوانێت برینەکە چاک بکاتەوە و ڕێگری بکات لە گەڕانەوەی بەکتریایەکە .
——————————
ئامادەکردنی: سیداد ئیسماعیل