هەرێم نیوز
موسەننا ئەمین دەڵێت: "ڕەنگە حکومەتی عێراق بەشێوەی کاتی دوو مووچە ڕەوانەی هەرێم بکات".
موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق راگەیاند: "هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستە بەگوێرەی دەستوور و یاسا پابەند بن، دەبێت حکومەتی عێراق مانگانە مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و حکومەتی هەرێم دەبێت داهاتی ناوخۆ و نەوت ڕادەست بکات".
باسی لەوەشکرد: "دەبێت بەغدا و هەرێم ڕێکک بکەون و هەردووکیان مووچەی خەڵک مسۆگەر بکەن".
گووتی: "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دروستکردنی لیژنەیەک کە لەژمارەیەک وەزیرە پێک دێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەرێم بەردەوامی پێبدرێت تا بگەنە ڕێککەوتن".
ئەوەشی خستەڕوو: "بەبێ داواکارییەکان ئەگەر بەغدا مووچەش بنێرێت بۆ کاتی دەینێرێت، لەسەرو وەختی هەڵبژاردنە قەیران دروست نەبێت".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراقە سەبارەت بە ناردنی مووچە بۆ هەرێم دووپاتیکردەوە: "ڕەنگە حکومەتی عێراق بەفشاری دەرەکی یاخود ناوەکی بەشێوەی کاتی 2 مووچە ڕەوانەی هەرێم بکات".