دواین هەواڵ

جیهان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی: پێش دانوستانی ئەتۆمی دەبێت ئەمریكا قەرەبوی زیانەكانمان بكاتەوە

هەرێم نیوز

 وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا جارێكی تر پێداگری وڵاتەكەی لەسەر بەردەوامیدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم دووپاتکردووەتەوە، هاوکات، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕی مانگی رابردووی كردووەتە مەرج بۆ ئیدارەی  ترەمپ، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان .

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی بەریتانی، راگەیاندووە، پێویستە ئەمریکا قەرەبوومان بکاتەوە پێش  چوونە ناو هەر دانوستانێکی ئەتۆمی،  تاران رازی نابێت بە گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی لە دوای جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها ناشگەنە رێککەوتن تا واشنتۆن بەردەوام بێت لە داوای راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.

عراقچی هەر لەو چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانیەدا دووپاتی کردووەتەوە،  ئێران هێشتا توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە، ئاشكراشیككردووە، لەکاتی جەنگ و دوای جەنگ پەیامی لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کردووە.

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە راگەیاندنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بە سەر تاراندا، کە زیاتر لە (١١٥) کەس و قەوارە و کەشتیی کردووەتە ئامانج، لەنێویاندا، محەمەد حسێن شەمخانی کوڕی عەلی شەمخانی، راوێژکاری نزیکی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP