دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ دوو ژێر دەریایی ئەتۆمی لە نزیك روسیا جێگیر دەكات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامی قسەكانی دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری داوە دوو ژێر دەریایی ئەتۆمی لە نزیك روسیا جێگیر بكات. لەكاتێكدا پێشتر مێدڤێدێڤ هۆشداری دابوو كە هەموو ئاگاداركردنەوەیەكی نوێ، هەڕەشەیە و هەنگاوێکە بەرەو شەڕ نەک لە نێوان روسیا و ئەمریكا.

دۆناڵد ترەمپ،  رایگەیاند فەرمانم داوە دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لە ناوچەیەكی گونجاو لە نزیک روسیا جێگیر بکرێن.

ترەمپ لە سەكۆی "تروس سۆشیال" نوسیویەتی: بڕیاری جێگیرکردنی ژێردەریاییەکان، دوای لێدوانە زۆر بێزاركەرەكانی مێدڤێدێڤ بووە، ئامادەكارییەكە نەك ئەو لێدوانانە سنوری خۆیان تێپەڕێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر دیمتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا، لە سەكۆی "ئێکس" وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە، دوای ئەوەی (10) رۆژی بۆ مۆسكۆ دیاریكرد بۆ كۆتایهێنان بە شەڕی ئۆكرانیاو وتی: ترەمپ گەمەی ئاگاداركردنەوە لەگەڵ روسیا دەکات: (50) رۆژ یان (10) رۆژ... دەبێت دوو شت لەبیر نەکات: یەکەم، روسیا ئیسرائیل نییەو تەنانەت ئێرانیش نییە، دووەم:هەموو ئاگاداركردنەوەیەكی نوێ هەڕەشەیەو، هەنگاوێکە بەرەو شەڕ، نەک لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵکو لەگەڵ وڵاتەکەی خۆیدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP