هەرێم نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو بڕە ئاوەی ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان بۆ هەر تاکێک دابین دەکرێت، زۆر زیاترە لەو بڕەی کە بەپێی ستانداردە جیهانییەکان پێویستە.
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە" بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەكان، رۆژانە هەر كەسێك بە تێكڕا پێویستی بە ٢٥٠ لیتر ئاو هەیە، كەچی لە هەرێمی كوردستاندا، بە تێكڕا رۆژانە سەرووی ٤٠٠ لیتر ئاوی بەرهەمهێنراو پێشكەش بە هەر تاكێك دەكرێت."