دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

لە هێرشێكی چەکداریدا بۆ سەر بنکەیه‌كی پۆلیسی ئێران چوار کەس کوژران

هەرێم نیوز

بەیانیی ئەمرۆیەکشەممە،  شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە ناو شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێ کەوتەوە.

پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند، تیمێکی پۆلیس کە لە ناو شاری سەراوان خەریکی بەڕێوەبردنی ئەرکی ڕۆژانەیان بوون لە لایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانیش ئاشکرای کردووە لەم پێکدادانانەدا 3 هێرشبەر و پۆلیسێک کوژراون و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی.
تەسنیم ڕاشیگەیاندووە ئەم چەکدارە هێرشبەرانە سەر بە گرووپی جەیشولعەلی بوون و ویستوویانە بچنە ناو بنکەیەکی پۆلیسی شاری سەراوان بەڵام لە لایەن هێزی پۆلیسەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و ڕێگرییان لێ کراوە.

شاری سەراوان کە دانیشتووانەکەی بەلووچن، لە نزیک سنووری ئێران و پاکستان هەڵکەوتووە و لە ساڵانی ڕابرودودا چەندین جار لە نێوان پۆلیسی ئەم شارە و هێزەکانی جەیشولعەدل کە گرووپێکی بەلووچن، شەڕ و پێکدادان هاتووەتە ئاراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP