دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو تیرۆریستمان لە سلێمانی دەستگیرد

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە شاری سلێمانی دوو تیرۆریستیان دەستگیرکرد، پیلانیان ئەنجامدانی تەقینەوە بوو لەیەکێک لەبنکەکانی بەرگری شارستانی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاندووە: دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وورد و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، لەئەنجامی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕەکۆمەڵاتییەکان لەبارەی هەڕەشەکردن و تەقینەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکان، دەستبەجێ توانیان لەئەنجامی بەدواداچوونەکان شوێنی تیرۆریستان لەشاری سلێمانی دەستنیشان بکەن و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٢تا٢٤ی٢٠٢٥/٦ دەستگیریان بکەن و یەکێک لەتیرۆریستەکان کارمەندی بنکەیەکی بەرگری شارستانی بووە. 

دوای دانپێدانان دەرکەوت تیرۆریستان بەنیازبوون لەپیلانی یەکەمدا ژەهر بکەنە ناو تانکی ئاوی خواردنەوەی یەکێک لە بنکەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی، لەپیلانی دووەمدا لەڕێگەی لکاندنی بۆمب 
بە ئۆتۆمبێلی بنکەکە تەقینەوە ئەنجام بدەن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەسەرکەوتوویی توانیان شکست بە پیلانی تیرۆریستان بهێنن و دەستگیریان بکەن. 

لەئێستادا تیرۆریستان بەماددەی(٢)تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP