هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق فه‌رمانیكرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بكرێت بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە دانانی هه‌ریه‌كه له حزبوڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له لیستی تیرۆردا، دوای ئەوەی ئه‌مڕۆ له رۆژنامه‌ی وه‌قائیقی عێراق بڵاوكرایه‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محەمەد شیاع سودانی فه‌رمانیكردوه لێكۆڵینه‌وه بكرێت بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە هەڵەکانی بڕیاری ژمارە (61ی ساڵی 2025)ی لیژنەی بلۆككردنی سامانی تیرۆریستان، کە لە ڕۆژنامەی وه‌قائیقی عێراقی ژمارەی ژمارە (4848) لە 17ی تشرینی دوەمی 2025دا بڵاوکرایەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "حکومەت دوپاتی دەکاتەوە کە هەڵوێستە سیاسی و مرۆییەکانی سەبارەت بە دەستدرێژی دژی گەلەکەمان لە لوبنان و فەڵەستین هەڵوێستی پرەنسیپین، نەک ملکەچی مانۆڕی سیاسی، ئەو هەڵوێستانە گوزارشت لە ئیرادەی گەلی عێراق دەکات".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "هیچ تاکێکی هەلپەرست و ئیفلاس ناتوانێت لە هەڵوێستەکانی حکومەتی عێراق بشێوێنێت، کە بە بەردەوامی پابەندبونی بێوچانی خۆی بە مافە مێژوییەکانی خاوەن مافەکانی ئەو زەوییە نیشانداوە و لەگەڵیان وەستاوه و داگیرکاری و دەستدرێژی و جینۆساید و ئاوارەکردنی زۆرەملێ و هەمو ئەو کردەوە دەستدرێژییانە ره‌تكردوه‌ته‌وه، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەردا بێدەنگ بوە".
لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان لە بانكی ناوه‌ندی عێراق پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی گروپه تیرۆریستییه‌كان له رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قائیق باسی له‌وه‌كردوه، "ئاماژە بە بڕیاری لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان ژمارە 61ی ساڵی 2025 لیستێک لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراق بڵاوکراوەتەوە، کە بریتی بوە لە سڕکردنی پارە و سەروەت و سامانی لیستی ئەو لایەن و کەسانەی پەیوەندییان بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هەیە، له‌وانه داعش و قاعیدە بونیان هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بە پشتبەستن بە داواکارییەکی دەوڵەتی مالیزیا و بەپێی بڕیارنامەی 1373ی ساڵی 2001ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەو لیستە ئاماژەی بە ژمارەیەک لایەن و قەوارە كردبو، کە پەیوەندییان بە هیچ چالاکیەکی تیرۆریستییەوە نییە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە.
رۆژنامه‌ی وه‌قائیقی عێراقی له نوێترین ژماره‌یدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاشكرایكرد، كه حکومەتی عێراق هه‌ریه‌كه له بزوتنەوەی حوسی لە یەمەن و حزبوڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند، ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان لە سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بڕیاره‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌رچوه كه په‌یوه‌ندیان به ناسینه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌وه هه‌یه كه كه‌وتونه‌ته ژێر لیستی تیرۆر له ئاستی جیهانیدا.