دواین هەواڵ

عێراق‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق به‌فه‌رمى هه‌ردوو گروپى حزبوڵڵاو حوسیه‌كانى خسته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی لەنوێترین ژمارەی خۆیدا، پۆلێنکردنی هەریەک لەگروپی حوسییەکانی یەمەن‌و حزبوڵڵای لوبنانی لەنێو لیستی تیرۆردا بڵاوکردەوە.

ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، بە ژمارە 4848 کە لە 17ی مانگی ڕابردوو دەرچووە، بەڵگەنامەیەکی فەرمیی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا حکوومەتی فیدراڵی عێراق، گرووپی حزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە، گرووپی حزبوڵڵا بە زنجیرەی ژمارە 18 و حووسییەکانی یەمەن بە زیجیرەی ژمارە 19 خراونەتە لیستی تیرۆرەوە. لە خانەی (زانیاریی دیکەدا) نووسراوە"بەشداربوون لە کردەی تیرۆریستیدا" ئەمەش ڕێکارە یاساییەکانی وەک سڕکردنی سەرچاوەی دارایی، ڕێگریی لە هاوکاریی داراییان بە گوێرەی یاسا عێراقییەکان و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانیان.

ئەم هەنگاوەی حکوومەتی عێراق وەڵامدانەوەی بڕیاری لیژنەی سڕکردنی دارایی گرووپە تیرۆریستەکانە بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیی دارایی تیرۆر، ژمارە 39ی ساڵی 2015.

ئەمەش گۆڕانێکی گەورەیە لە سیاسەتی فەرمیی دەوڵەتی عێراق بەرانبەر بەو گرووپانە و هەستیارییەکی گەورە لە هەلومەرج و پێگەی نێودەوڵەتی و هەرێمیی عێراق دروست دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP