هەرێم نیوز
ژووری بازرگانی جزیرێ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردۆتەوە و دەڵێت، ئەگەر پاسەوانەكانی بارزانی ئاڵای كوردستانیان بە شانەوە نەبوایە كەس ناڕەزایی دەرنەدەبڕی و هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستورییەو بارزانیش سەركردەیەكی بێ مشتومڕە.
ژووری بازرگانی شاری جزیرێی باكوری كوردستان رایگەیاند،، حکومەتی هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی شەرعییەو لە دەستوری عێراق گەرەنتی کراوە، مەسعود بارزانیش سەرکردەیەکی سیاسی بێ مشتومڕە، لەسەر هەردوو بنەمای سەرکەوتنی هەڵبژاردن و پێگەی نێودەوڵەتی.
ئاماژە بەوەشدراوە، گفتوگۆکان لەبارەی وردەکاری ئەمنی و چەکی پاسەوانەكانی بارزانی نیەتێكی باشیان لە پشتەوە نەبوو، ئامانجی راستەقینەی کاردانەوەکە، ئاڵای هەرێمی کوردستانە کە بە دەستوری عێراق پارێزراوە.
ئەگەر ئەم پاسەوانەكانی بارزانی ئاڵای هەرێمی کوردستانیان لەسەر شان نەبوایە، کەس ناڕەزایی نەدەبوو ئەگەر موشەیەكیيشان لەسەر شان بوایە، چ جای چەکی لوولەی درێژ.
ژووری بارزگانی جزیرێ لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاندووە: ئەو رەخنانەی لە سەردانەکەی بارزانی بۆ جزیرێ گیراوە دوورن لە واقیعی یاسایی و سیاسی.