هەرێم نیوز
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوه‌وه یه‌كێك له تانكییه‌كانی هه‌ڵگرتنی غاز ئاگریگرتوه، دوای ئه‌وه‌ی موشه‌كێكی به‌ركه‌وتوه، ده‌شڵێت، "هیچ زیانێكی گیانی نیه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی 11ی 2025، كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە ، ڕایگه‌یاندوه،"یەکێک لە تانکی هەڵگرتنی غازی شل (LPG) لە دامەزراوەی كۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشی موشەکەوە ئاگرێكی گه‌وره كه‌وتوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه "هیچ بریندارێک یان گیانله‌ده‌ستدانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بەرهەمهێنانی غاز ڕاگیراوە".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، کۆمپانیاکە بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و لە کاتی خۆیدا هەر نوێکارییەکی زیاتر پێشکەشی ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه هێرشیان كرده سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر رزگاریان نابێت، ده‌شڵێت، "داوا لە هاوبەشە ئەمەریکی و نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم کە ئامێری بەرگری پێویست بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیمان دابین بکەن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو دو هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به‌ڵام یه‌كێك له هێرشه‌كان ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا و هێرشه‌كه‌ی دیكه‌شیان كۆگایه‌كی غازی كردوه‌ته ئامانج و ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و تائێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.