هەرێم نیوز
وەزیری كارەبای ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردوو، 2700 تاوەکو 3000 مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوە.
كەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ئێستادا دەتوانن 6 بۆ 8 کاتژمێر کارەبا بدەن.
وتیشی بۆ هەفتەیەك غازمان هەیە، غازی ماڵان بەهیچ شێوەیەک گران نابێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر تەنیا زیان بەر كۆگاكانی كێڵگەكە كەوتبێت، ئەوا لەماوەی 24 تا 48 كاتژمێری داهاتوودا كارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.