هەرێم نیوز
بارزانی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر کۆرمۆر ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: هەنگاوی جددی و عەمەلی بگیرێتە بەر و کۆتایی پێ بهێندرێت و ئەنجامدەرانیان سزا بدرێن.
بارزانی دەڵێت: زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. ئەم هێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو هاووڵاتییانە.
دەشڵێت: سەرباری ئەوەی کە پێشتریش ئەو جۆرە هێرشە ناڕەوایانەی سەر هەرێم زۆرجار ئیدانە کراون، بەڵام تەنیا ئیدانە بووە و لە بەرانبەر ئەنجامدەراندا هیچ ئیجرائاتێک نەکراوە و ئەو هێرشانە دووبارە بوونەتەوە. کاتی ئەوە هاتووە کە لە بەرانبەر ئەم دەستدرێژی و هێرشە ناڕەوایانەدا هەنگاوی جددی و عەمەلی بگیرێتە بەر و کۆتایی پێ بهێندرێت و ئەنجامدەرانیان سزا بدرێن.