هەرێم نیوز
مارک ساڤایا نێردەی ترەمپ بۆ عێراق لە تۆڕی ئێکس هۆشداری لە دەستوەردانی دەرەکی دەکات لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و دەڵێت با ئەمە ڕوون بێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قبوڵ ناکات و ڕێگە بە هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی نادات لە شێوەدان بە حکومەتی نوێی عێراق."
ساڤایا نووسیویەتی، بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەوەم کە بەم زووانە سەردانی عێراق بکەم و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکان کۆببمەوە.
دەشڵێت عێراق لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە، و هیوادارین لە مانگەکانی داهاتوودا ئەم پێشکەوتنە بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا، ئێمە بە وریاییەوە چاودێری پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین.
جەخت لەوەش دەکاتەوە ئەمریکا قبوڵ ناکات و ڕێگە بە هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی نادات لە شێوەدان بە حکومەتی نوێی عێراق.