دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

مارک ساڤایا: ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراق وەک هاوبەشێکی سەرکی دەمێنێتەوە

هەرێم نیوز 

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەمریکا  ماوەیەکی زۆرە پاڵپشتیی دامەزراوە ئەمنییە شەرعییەکانی عێراقی کردووە، دەشڵێت، کۆمپانیا ئەمریکیەکان وەک هاوبەشی سەرەکی دەمێننەوە لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراقدا. 

مارک ساڤایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نوسیویەتی، عێراق  لە هەوڵە هاوبەشەکانەوە بۆ به‌زاندنی داعش تاده‌گاته‌ بەرەنگاربوونەوەی به‌دكاری و بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمایەتی، پێشکەوتنی ڕاستەقینەی بەدەست هێناوه‌  بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستە چاکسازیی بنه‌ڕه‌تی ئەنجام بدرێت.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق  دوپاتیكردوه‌ته‌وه‌: کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە ملیاران دۆلاریان دابین کردووە بۆ کەرەستە و پاڵپشتیی ، وەک هاوبەشی سەرەکی دەمێننەوە لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی ئه‌م وڵاته‌دا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP