دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

سزای لە سێدارەدان بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی كشتوكاڵی بە غدادا سەپێنرا

هەرێم نیوز

دادگای تاوانی ناوەندیی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی کشتوکاڵی بەغدادا سەپاند.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: دادگای تاوانەکانی ناوەندیی سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی بەشی کشتوکاڵی بەغدادا سەپاندووە، رونیشكردووەتەوە، سزادراوەکە لەگەڵ گروپێکی چەکداردا هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی بەغداد، ئەوەش دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دانراوە، بەوهۆیەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان پێكدادان روويدا و لە ئەنجامدا كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییەکی مەدەنی كوژران و برینداربونی چەند كەسێكی دیكەشی لێكەوتەوە.

لە ٢٧ی تەمموزدا لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی کەرخ لە بەغداد پێكدادانێكی چەکداری لە نێوان دوو گروپی حەشدی شەعبی روویدا، وەك ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دانانی بەڕێوەبەرێکی نوێ، بۆ بەڕێەبەرایەتی كشتوكاڵی كەرخ لە بەغداد، وەزارەتی ناوخۆ لەو کاتەدا دەستگیرکردنی ئەیاد کازم عەلی، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیەكەی بە تۆمەتی تێوەگلان لە پێکدادانەکاندا راگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کرایەوە و ١٤ چەکداری تریش کە بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردبوو رەوانەی دادگا کران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP