دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەبارەی كاندیدەكانی سەرۆكی حكومەتی عێراق بڕیار دەدەن

هەرێم نیوز 

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئاشکرای كردووە، ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەکە کۆبونەوەیەکی گرنگ لە ماڵی هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر ئەنجامدەدەن.

ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەری "الجبال"ی راگەیاندووە: ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عامری کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدەن بۆ تاوتوێکردنی دواین کاری لیژنەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو، ئەو ناوانەی کە پێشکەش کراون، لەگەڵ ئاستی گونجانی ئەو تایبەتمەندییانەی لە دوایین کۆبونەوەی چوارچێوەکەدا دانراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی ئەنجامی سەردانەکەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ هەولێرو کۆبونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی كورد دەكەن سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، هەروەها دەرئەنجامی سەردانەکانی دیکەی نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەكەو کەسایەتییە سیاسییەکانی دیکەی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP