دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلە شاری تکریتی لە پارێزگای سەڵاحەدین هەژاند

هەرێم نیوز 

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگه‌یاند ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلە شاری تکریتی لە پارێزگای سەلاحەدین هەژاندووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2025، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 07:29ی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە.
 
بوومەلەرزەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری تکریت لە دووریی 35 کیلۆمەتر روویداوە.
 
عامر جابری وتی، "زۆربەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP