دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

میدیای ئیسرائیل: عێراق بە دیوارێک ڕێگەی سوریا لە ئێران دەگرێت

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی جورسەلیم پۆست بڵاویکردووەتەوە، کە عێراق خەریکە دیوارێکی گەورەی کۆنکرێتی لەسەر سنووری سوریا دروست دەکات. ئامانجی سەرەکیی ئەم دیوارە ئەوەیە ڕێگری لەو گرووپە چەکدارانە بکات کە ئێران پاڵپشتییان دەکات و پێشتر بە ئاسانی هاتووچۆیان دەکرد. ئەمەش گورزێکە بۆ دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکەدا.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی، هێزە بەوەکالەتەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، پێشتر سنوورە دانەخراوەکانیان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو سوریا بەکاردەهێنا؛ بۆیە هەر جۆرە دیوارێک دەتوانێت زیان بە پڕۆژەی تاران بۆ بەهێزکردنی هژموونی ناوچەیی خۆی بگەیەنێت.

دیوارەکە 600 کیلۆمەتر درێژە و تا ئێستا 350 کیلۆمەتری تەواو بووە. دیوارەکە خەندەق، کامێرای حەراری و بورجی چاودێریی هەیە و ڕێ لە قاچاخ و هاتووچۆی چەکداران دەگرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: بە تەواوبوونی ئەم دیوارە، ئێستا چوار وڵات لە شەش دراوسێکەی سوریا دەستیان بە دروستکردنی بەربەستی ئەمنی لە سنوورەکانی خۆیان کردووە. ئەم وڵاتانە بریتین لە دیواری 911 کیلۆمەتریی تورکیا لەسەر سنووری سوریا و پەرژینی سنووریی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان بە درێژایی 92 کیلۆمەتر.

هەروەها ئەردەنیش خاوەنی "سیستەمێکی چەند چینە لە تەلی دڕکاوی، خەندەق و بورجی چاودێری" کە بە هاوکاریی دارایی ئەمریکا تەواو کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP