دواین هەواڵ

جیهان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەندام پەرلەمانێکی ئێرانی: پزیشکیان بە مۆڵەتی خامنەیی نامەی بۆ ترەمپ ناردووە

هەرێم نیوز

مستەفا کەواکبیان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، نامەیەکی پزیشکان دراوە بە شازادەی جێنشینی سعودیە و ئەویش لە بەرامبەردا نامەکەی گەیاندووەتە ترەمپ و نامەکەش بە مۆڵەتی خامنەیی نێردراوە. 

ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمان وتی: لە نامەکەیاندا بۆ ترەمپ، پزیشکیان ئامادەیی ئێرانی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند، بەبێ سەپاندنی مەرجی پێشوەختە.

دەشڵێت: شازادەی جێنشینی سعودیەش نامەکەی داوە بە ترەمپ، ئەویش کاردانەوەی هەبوو و باسی دانوستانی لە میدیاکاندا کردووە. 

ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی ئێرانی پێشتر ئەم بابەتەیان رەتکردبووەوە و ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ناوەڕۆکی نامەکەی پزیشکیان سوپاسگوزاری بووە لە محەممەد بن سەلمان لەبارەی پرسی حەج و حاجییانەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP