دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر هاتەدەنگ

هەرێم نیوز
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئامادەن پشتیوانی بکەن لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و مووشەکەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە.
 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا:
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تووندی هێرشی تیرۆریستیی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سلێمانی سەرکۆنە دەکات. ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشەکانی دیکەی عێراقیدا هاوڕاین لە داواکردن لە حکومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی دەستبەجێ بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، کە دوایین هەوڵە لە زنجیرەیەک هەوڵی ئەکتەرە خراپەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق و بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
 
ئێمە ئامادەین پشتیوانی بکەین لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە، و بە بەردەوامی جەخت لەسەر گرنگیی سەپاندنی سەروەری عێراق دەکەینەوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی، و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و مووشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP