دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵیۆزی یۆنان ستایشی کاروانی ئاوەدانی و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانی کرد

هەرێم نیوز

باڵیۆزی یۆنان لە عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی کاروانی ئاوەدانی و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە دیدارەکەدا کە نیکۆلۆس ستێرگیولاس، کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژە دان بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەردوو لا، سوپاسی باڵیۆزیشی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

باڵیۆزی یۆنان ستایشیی کاروانی ئاوەدانی و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانی کرد و پیرۆزبایی و دەستخۆشیشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە و چاکسازییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا؛ خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.


 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP