دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد

هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە کۆشکی سپی دەکات و پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ نێوەندگیریی سەرکەوتووانەی ئەو "ڕێککەوتنە مێژووییە".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

"پێشوازی لە واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە کۆشکی سپی دەکەم."
پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی لە نێوەندگیریی ئەم رێککەوتنە مێژووییە دەکەم."

ئەم پەیامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی، لە بۆنەیەکی مێژووییدا لە کۆشکی سپی، ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان و نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ، رێککەوتنێکی ئاشتییان واژۆ کرد.

ترەمپ، کە رووداوەکەی بە "مێژوویی" ناوبرد، وتی، "سی و پێنج ساڵ شەڕیان کرد، و ئێستا دۆستن."

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئازەربایجان و ئەرمینیا بەڵێنیانداوە کە هەموو شەڕ و پێکدادانێک "بۆ هەمیشە" رابگرن و دەرگای گەشت، بازرگانی و پەیوەندی دیپلۆماسی لەنێوان خۆیاندا بکەنەوە.

وەک بەشێک لە رێککەوتنەکە، بڕیارە رێڕەوێکی گواستنەوەی ستراتیژی لەنێوان ئازەربایجان و ناوچەی خۆبەڕێوەبەریی نەخچیڤان لەڕێگەی خاکی ئەرمینیاوە دروست بکرێت، کە ناوی "رێڕەوی ترەمپ بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانیی نێودەوڵەتی" لێندراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP