هەرێم نیوز
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەنێت، پاڵپشت بە یاسای تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان، بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 12 هەزار و 10 پێشمەرگە. كە ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2025ـی کارمەندان.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: بەپێی فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پاڵپشت بەمادەی 14 لە سیستمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پێڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، پلەبەرزكردنەوە بۆ ژمارەیەك پێشمەرگە كرا.
ئەوەش باس كراوە، ئەو پلەبەرزكردنەوەیە بە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتی ژمارە(6033) تایبەت بەڕێنوێنیی پلەبەرزكردنەوەی كارمەندانە، بۆیە بڕیار درا بە بەرزكردنەوەی پلەی 12 هەزار و 10 پێشمەرگەی سەربە دیوان و لیواكانی پیادەی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، پلەبەرزكردنەوەكە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2025ی كارمەندان.