هەرێم نیوز
هاوسه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا داوای له حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به سه‌لامه‌تی و شكۆمه‌ندانه بۆ ناوچه‌كانیان مسۆگه‌ر بكات، دەشڵێت، داواكاری لامه‌ركه‌زیه‌ت وه‌ك ئه‌و بناغه‌یه ده‌مێنێته‌وه كه دیدگای ئیداره‌ی خۆسه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریای له‌سه‌ر بنیات نراوه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له لێدوانێكیدا ره‌تیكرده‌وه، ئیداره‌ی خۆسه‌ر به‌نیازی جیابونه‌وه بێت له‌سوریا و راشیگه‌یاند، "داواكاری لامه‌ركه‌زیه‌ت وه‌ك ئه‌و بناغه‌یه ده‌مێنێته‌وه كه دیدگای ئیداره‌ی خۆسه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریای له‌سه‌ر بنیات نراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاسایشی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی سوریا به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ئاسایشی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی به‌رده‌وامبونی قۆناغی ڕاگوزه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی "ناته‌واو" ده‌توانێت ده‌رگا به‌ڕوی مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆدا بكاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئاشتیی مه‌ده‌نی بكات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاندوه، "كاتی ئه‌وه هاتوه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی نه‌وتدا بكرێت و چوارچێوه‌یه‌كی ڕون بۆ به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی دیاری بكرێت و بگه‌ینه لێكگه‌یشتنی هه‌مه‌لایه‌نه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "یه‌كگرتن به واتای هاوبه‌شی نێوان هه‌مو سوریاییه‌كان و له نێوان هه‌مو پێكهاته‌كانی سوریا و له نێوان ئیداره‌كانی ئێستادا دێت".
مه‌زڵوم عه‌بدی ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌و ته‌حه‌ددایانه‌ی ڕوبه‌ڕوی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌بنه‌وه "چه‌ند جۆرن، هه‌ندێكیان سیاسین و هه‌ندێكیشیان ئیدارین و هه‌ر پرسێك ده‌بێت به‌جیا له‌وانی دیكه چاره‌سه‌ر بكرێن بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كرده‌یی و سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ر بكرێت".