هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم،تۆمەتبارێکی خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندیكردنی دەستگیرکرد، کە هەڕەشەی لە ٥٠ ئافرەت و پیاو کردبوو.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی ٢٠٢٥/٧/١٧ لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد، لەسەر چەند ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی سحر و جادووکردن پارەی لەچەندین هاوڵاتی وەرگرتووە و دواتریش هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لەئافرەتەکان کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ڕاپەڕین، توانیان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و لەچالاکییەکەدا تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کەماوەی دووساڵە بەناوی سحر و جادوو، بەمەبەستی بەدەستهێنانی پارە هەڕەشەی لەچەندین ئافرەت و پیاو کردووە.
تۆمەتبار تەمەنی ٢٥ ساڵە، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەسەر سەرجەم ئەکاونت و بەڵگە وێنە و ڤیدیۆکانی گیرا.
باسی لەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی ٢ لهیاسای قهدهغهكردنی خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندیكردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.