دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

هەواڵی کوشتنی هونەر رشید ئاغا دورە لە ڕاستیەوە

هەرێم نیوز
دەستەی مافی مرۆڤ هەواڵی کوشتنی هونەر رشید ئاغا  ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت زیندووە.

 دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای بڵاوبونەوەی چەند هەواڵێک لەسەر کەیسی هاوڵاتی هونەر ڕەشید ئاغا کە باس لەدیار نەبونی چارەنوسی و کوژرانی دەکرا بۆ ئەم مەبەستە لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی دەستە دکتۆرە (مونایاقۆ )تیمێکی دەستەی ڕاسپاردبۆ بەدوا داچون بۆ کەیسی ناوبراوو.

باسی لەوەشکرد، تیمەکەش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێریان کردو لەنزیکەوە لەکەڵ ئیدارەی ئاسایش گفتوگۆیان کردو چاویان کەوت بەناوبراو، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاساو پاراستنی مافی مرۆڤ (تاڤگە عمر) ئاماژەی بەوە کردووە دوای سەردانی کردن و دڵنیابونەوە لەتەندروستی ناوبراو.
گوتی، لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی نیەو لەچوارچێوەی ڕێککارە یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ و ماوەی یاسایی خۆی بەسەر دەبات و دەستەش بەردەوام دەبێت لەبەدوا داچونەکان لەهەر کاتێکدا پێویست بێت .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP