دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

گەرمایەکی تاقەت پڕوکێن بەڕێوەیە

هەرێم نیوز
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای هەفتەی دووەمی مانگی ئاب (٨)شەپۆلێکی تری گەرمای تاقەت پڕۆکێنەر بەڕێوەیە هاوشێوەی شەپۆلی گەرمای هەفتەی ڕابردووە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری هەرێم پلەکانی گەرما دەگاتە نیوەی کوڵان بەرزترین پلەکانی گەرمای تێدا تۆماردەکرێت .

 باس لەوەش دەکات، لەکۆتایی ئەم هەفته یە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی تەدریجی بەرزدەبێتەوە (٢°- ٣°)پلەسیلیزی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەدیاریکراوی لەڕۆژی شەممەوە ڕێکەوتی ( ٩/ ٨/ ٢٠٢٥) بەهۆی زاڵبوونی بەرزەپەستانێک لەبەشی سەرەوەی بەرگە هەوا وهاتنی بارستە هەوایەکی زۆر گە رم و شێدار لەناوچەکانی باکووری نیمچەدورگەی عەرەبی بۆ بەشێکی زۆرلەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست میسر و شام و هەرێمی کوردستان و عێراق، تورکیاو قوبڕس .

روونی کردووەتەوە، شەپۆلێکی تری گەرمای بەهێز و تاقەت پڕوکێنەر تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە پلەکانی  گەرما لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ( ٨)پلەسیلیزی بەرزدەبنەوه لەناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و موسل و کەرکوک و ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان  پلەکانی گەرما لەهەندێ ڕۆژ پێشبینی دەکرێت بگاتە ( ٤٩° - ٥١° )پلەسیلزی چەقی گەرماکە (گوومەزی گەرما)ی پێدەگوترێت دەکەوێتەڕۆژانی 
( ١٠ و ١١ و ١٢ و ١٣ و ١٤و ١٥)ی مانگ کەشێکی ئێجگارگەرم و پڕوکێنەر دروست دەبێت لەتەواوی ناوچه کانی هەرێم لەناوچەکانی بادینان و سەنتەری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران پلە کانی گەرما لەنێوان
 ( ٤٥° _ ٤٨°)پلەسیلیزی دەبێت لەهەندێ ڕۆژی شەپۆلی گەرماکە .لەناوچەکانی سەنتەری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەو  ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پلەکانی گەرمالەنێوان ( ٤٥°_٤٦°)پلەسیلیزی دەبێت .

دەشڵێت، لەناوچەکانی باشووری ناوەڕاستی عێراق پێشبینی دێته کردن پلەکانی گەرما ( ٥١°_٥٢ )پلەسیلێزی بێتەتۆمارکردن .

ئاماژە بەوەش دەکات، کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە بۆماوەی یەک هەفتەبەردەوام دەبێت هەتا ( ١٥/ ٨ / ٢٠٢٥)لەو ڕێکەوتە بەدواوە پلەکانی گەرما کەمێک دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت ، بەهۆی بوونی شێ ڕێژەیی لەهەوادا بەرزی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی لەکاتەکانی پێش نیوەڕو کاتژمێر(١١) بۆ کاتژمێری(٤)ی ئێوارە لەماڵ مەچنە دەرەوە گەرماکەی بەهێزدەبێت لەکاتی چونەدەرەوە چاوێلکە و چەتربەکاربهێنن بۆ خۆپاراستن تان لەکاریگەری ڕاستەوخۆی تیشکی سەروویی وەنەوشەیی،شلەمەنی زۆر بەکاربهێنن بەتایبەت ئاو ، دەبەی ئاوو چەرخی جگەرە بەهیچ جۆرێک لەناو تۆتۆمبێل بەجێ مەهێلن مەترسی لەسەرئۆتۆمبێلەکانتان دروست بکات .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP