هەرێم نیوز
راوێژكاری ئەمنیی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێم بەردەوامن و دوای تەواوبونییان ئەنجامەكەی بۆ رایگشتی بڵاودەكرێتەوە.
خالید یەعقوبی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامن، دوای تەواوبونیان، ئەنجامەكەی بۆ رایگشتی رادەگەیندرێت.
وتیشی: هەماهەنگی تەواو لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند هەیە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوانە.
ئەو باسی لەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە ئەو پێشێلکارییانە قبوڵکراو نین، دەوڵەتیش هەمو رێوشوێنێکی یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر، بۆ ڕێگریکردن لە دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە روداوانە.
ئاماژەی بە بونی ئەجێندا دەرەکییەکانيش کرد، کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری عێراق دەدەن و وتی: کاتێک شەڕی گەورە لە ناوچەکە رودەدات، کاتێک شەڕو ئەجێندا گەورەکان شکست دەهێنن، ئەوا دەستوەردان دەکەن بۆ تێکدانی سەقامگیری، بەتایبەتی کە عێراق لەبەردەم شایستەی گرنگ دایە.
جەختیشی لەوە کردەوە: دەوڵەت پێداگرە لەم پرسانەدا، ناكرێت رێگەی پێبدات، ئەوپەڕی تواناکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوەیا