هەرێم نیوز
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە مەراسیمێكدا تیروپشك بۆ دیاریكردنی ژمارەی پارت و هاوپەیمانی و پێكهاتەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق دەكات.
بە وتەی بەرپرسانی كۆمسیۆن، هەرك كورسییەك لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ بەرامبەر 100 هەزار دەنگ دەبێت.
بەگوێرەی کۆمیسیۆنی عێراق، 854 کەس خۆیان بەربژێر کردووە و 76 کەس بەربژێری تاک و سەربەخۆن.
هەروەها، ژمارە 256 لە لیستی ژمارەکان دەرهێندراوە، کۆمیسیۆن دەڵێت، هۆکارەکەی هەستیاریی کۆمەڵگەی عێراقییە بەو ژمارەیە.
ژمارەی لایەنەكانی كوردستان بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق:
-پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 275 بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
-یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانى یەکێتى خەڵکى نەینەوا بە ژمارە 281 بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق لە بازنەى نەینەوا دەکات.
-حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 216 بەشداری هەڵبژاردن دەكات.