دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

قایمقامیەتی سلێمانی: لە ماوەی مانگێکدا پسووڵەی سەرپێچی بۆ 386 شوێنکار کراوە

هەرێم نیوز
راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئاماری ئەو کارو چالاکیانەی کە لیژنە هاوبەشەکان لە مانگی حەوتدا لە سنوری شاری سلێمانی ئەنجامیانداوە، دەریدەخەن زیاتر لە شه‌ش هەزار سەردان ئەنجام دراوەو پسوڵەی سەرپێچی بۆ 386 شوێنکار کراوە، به‌ڵام داخستنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردوه‌ كه‌ ته‌نها حه‌وت شوێن بون.

ئەمڕۆ شەممە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، پشتبەست بەو داتا و زانیاریانەی لە قایمقامیەتی سلێمانی تۆمار کراون، لە ماوەی یەک مانگدا، لە (١/٧/٢٠٢٥ تاوەکو ٣١/٧/٢٠٢٥ ) لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی (٦) و (٥٠٤) سەردانیان بۆ بازار و شوێنە گشتیەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە، لەو سەردانانەشدا (٢٠٢) حاڵەتی ئاگادارکردنەوە و (٣٨٦) حاڵەتی سەرپێچی جۆراوجۆر تۆمارکراوە.

لەو ئامارەدا هاتووە، لەم مانگەدا هیچ حاڵەتێکی دادگا تۆمارکراوە نەکراوە، بەڵام (٧) شوێنکار بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون کە لەمانگی پێشتردا (٢١) شوێنی گشتی و بازرگانیش داخرابوون، ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون.

دوایین ئامار، وردەکاری کارو چالاکییەکانی دیکەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە مانگی تەمموزدا خستۆتە روو، کە لیژنەکان توانیویانە لەو مانگە دا بری (٤٧) تۆن و (٢٥٠) کیلۆگرام مەوادی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناو ببەن و بەبڕی ٥٠ ملیۆن دینار، سزای هەموو ئەو شوێنانە بدەن کە پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP