هەرێم نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا لە وەڵامی لێدوانێکی حەلبووسی کە وتبووی "من نەجمەدین کەریمم لە پۆستەکەی لابرد" دەڵێت، جەنابت سەرۆکی پەرلەمان بوویت و سەرۆکی حزبیش بوویت نەتتوانی دیفاع لەخۆت بکەیت و لەپۆستەکەت لادرایت و دوورخرایتەوە.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکیدا بۆ لێدوانێکی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوێنێ لەشاری کەرکوک و لەیەکێک لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکان بەرێز محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان باسی لەوە کرد کە ئەو 'نەجمەدین کەریمی' لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دورخستووەتەوە ، هەرچەندە خوالێخوشبوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو، بەڵام وەکو کوردێک من وەڵامت دەدەمەوە و دەڵێم:
"جەنابت سەرۆکی پەرلەمان بوویت و سەرۆکی حزبیش بوویت نەتتوانی دیفاع لەخۆت بکەیت و لەپۆستەکەت لادرایت و دوورخرایتەوە ، چۆن دەڵێی من نەجمەدین کەریمم لاداوە، لەکاتێکدا لەو سەردەمەی خوالێخوشبو نەجمەدین کەریم پارێزگار بوو جەنابت ئاوارە بوویت لە دهۆک و تەنیا ئەندام پەرلەمانێک بوویت."
هیوادارم لەو شارەی کە بە خوێنی پێشمەرگەو هێزەکانی تر پارێزراوە و هاوشێوەی ئەنبار نەکەوتە ژێر دەستی داعش، کاتێکی خۆش بەسەربەریت.
وەڵامی تریشم دەبێت بۆ وتەکانی دیکەت.