هەرێم نیوز
وه‌زیری ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاند، زیاتر له سێ ملیۆن و 400 هه‌زار زیاره‌تكار له ئێرانه‌وه رویان له عێراق كردوه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌ربه‌عینیه‌ی ئیمام حسێن.
ئه‌سكه‌نده‌ر موئمینی وەزیری ناوخۆی ئێران له میانه‌ی به‌دواداچون بۆ ده‌روازه‌ی سنوری خوسره‌وی و جوڵه‌ی سه‌ردانكه‌ران له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌وه رایگه‌یاند، "تا ئێستا زیاتر له 500 هه‌زار سه‌ردانكه‌ر به ده‌روازه‌ی سنوری خوسره‌وی تێپه‌ڕیون، هاوكاری نزیك له نێوان ئێران و عێراقیش به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی له باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بوه‌ته هۆی جێبه‌جێكردنی ته‌واو و كرده‌یی به‌رنامه‌كان له ده‌روازه سنورییه هاوبه‌شه‌كان"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه "هاتوچۆ له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌وه به‌راورد به ساڵی ڕابردو باشتر و ڕێكخراوتر بوه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی بۆ كه‌مترین ئاست".
باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌ر شه‌ش ده‌روازه سنورییه‌كان له‌ژێر چاودێریی هێزه ئه‌منییه‌كان و سه‌ربازییه‌كان و پاسه‌وانانی سنوردان، ئاسایشی ده‌روازه‌كانیش به ته‌واوی پارێزراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوداوێكی ئه‌منی تۆمار بكرێت". داوای له سه‌ردانكه‌ران كرد "پابه‌ند بن به ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنی ترانزێت و گه‌ڕانه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك".