دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ئێران 21 هەزار کەس دەستگیرکران

هەرێم نیوز

سەعید مونتەزیر ئەلمەهدی، وتەبێژی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند، لە میانی جەنگی ئەم دواییە لەگەڵ ئیسرائیل نزیکەی 21 هەزار گومانلێکراومان دەستگیر کرد.

بە وتەی مونتەزیر ئەلمەهدی، پاش گورزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستیان بە هەڵمەتێکی بەرفراوان کرد لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چڕی خاڵەکانی پشکنین لە شەقامەکان، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئاگادارکردنەوەی گشتی کە داوا لە هاووڵاتییان کرا هەر تاکێک بە گوماناوی هەڵسوکەوت بکات ڕاپۆرتی لەسەر بدەن ئەمەش بووە هۆی بەرزبووەنەوە بە ڕێژەی 41% لە ژمارەی ئاگادارکردنەوەکان لە لایەن خەڵکەوە کە بوونە هۆی دەستگیرکردنی 21 هەزار گومانلێکراو”.

باسی لەوەش کردووە، لەم ماوەیەدا 262 کەسی گومانلێکراوی سیخوڕی و 172 کەسی تۆمەتبار بە وێنەگرتنی بێ مۆڵەت دەستگیرکراون، هەروەها 30 حاڵەتی ئەمنی تایبەت لەڕێگەی پشکنینی ئەو تەلەفۆنانەی لە تۆمەتبار و تۆمەتباران وەرگیراون دەستنیشانکراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP