هەرێم نیوز
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەمشەو لەسەر فەرمانی دادوەر، پۆلیسی سلێمانی شاسوار عەبدولواحیدی دەستگیر کرد.
دەشڵێت، بەگوێرەی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و دادوەر بە شەش مانگ زیندانیکردن سزای داوە.
ئەمە لە کاتێکدایە شاسوار عەبدولواحید پێشتر چەندین سکاڵای لە دادگادا لەسەر تۆمار کرابوو.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت و هەڕەشەی ئەوەی دەکرد ئەگەر کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت هەڵوێستی توند وەردەگرێت.
بەپێی زانیارییەکان شاسوار عەبدولواحید لە شاری بەغداد بووە و تازە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی کە دەستگیرکراوە.