هەرێم نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە هێرشی ئاسمانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بۆ سەر سەنعای یەمەن، 12 بەرپرسی باڵای حوسییەکان لەوان وەزیر و فەرماندەی سەربازی کوژراون.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو کەسانە ڕاستەوخۆ بەشداربوون لە پلاندانان و ئاراستەکردنی ئۆپەراسیۆنە "تیرۆریستییەکان" دژی ئیسرائیل.
وتیشی: ئامانجی هێرشەکە دامەزراوەیەکی سەربازی بووە کە بەوتەی سوپای ئیسرائیل، حوسییەکان بۆ داپۆشینی کارەکایان وەکو ژێرخانی مەدەنی بەکاری دەهێنن.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە: چارەنووسی عەبدولکەریم ئەلغەماری سەرۆک ئەرکانی حوسییەکان و محەمەد ناسر ئەلعاتیفی وەزیری بەرگری تا ئێستا ڕوون نییە.