هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، جەنگ لە غەززە کۆتایی نایەت تا مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، مەرجەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بریتییە لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، چەکدانانی حەماس لە کەرتی غەززە، هاوکات دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەمنی ئیسرائیل بە بەسەر کەرتی غەززەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هیچ شێوەیەک جەنگ کۆتایی نایەت تا هەموو مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت.
ناتانیاهۆ راشیگەیاندووە، هیچ ڤیدیۆیەکی پڕوپاگەندەیی ئیرادەیان لاواز ناکات یاخود بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان رێگریان لێناکات.
ئەوە لەكاتێكدایە كە حەماس گرتەیەکی ڤیدیۆیی زیاتر لە سێ خولەکی بە ناونیشانی "کات کەمە" بڵاوکردبوەوە، کە تێیدا بارمتە "گای دالال" دەردەکەوێت لەناو ئۆتۆمبێلێکدا کە بەناو بینا وێرانبوەکاندا دەسوڕێتەوە، داوا لە نەتەنیاهۆ دەکات هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر شاری غەززە ئەنجام نەدات.
دالال ئاماژەی بەوەداوە کە بارمتەکان بەدەست کەمیی خواردن و ئاو و سوتەمەنی و کارەباوە دەناڵێنن لە سایەی بەردەوامیی بۆمباران و گەمارۆداندا. لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا، دالال و بارمتەیەکی تر بەناوی "ئالۆن ئۆهل" بەیەکەوە دەردەکەون، حەماس دوپاتیکردەوە کە وێنەگرتنەکە لە 28ی8ی ڕابردو ئەنجامدراوە.
لایخۆیەوە، نوسینگەی ناتانیاهو ڕونیکردەوە کە سەرۆکوەزیران دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکە قسەی لەگەڵ دایک و باوکی هەردو بارمتەکە کردوە و هاوسۆزیی خۆی بۆیان دەربڕیوە لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەوەی کە ناوی لێنا "پڕوپاگەندەی دڕندانەی حەماس".