هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی ئەو هاوڵاتییە ئەمریكییەی كەلەشەڕەكەی لالەزاردا دەستگیركراوە، هۆشداری دەدات و دەڵێت،" لە پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیانی ئەمریکا، هیچ شتێکی دیکەی لەپێشتر نیە.
وەزارەتەكە لەڕاگەیەندراوێكدا جەخت دەكاتەوە، ئێمە پابەندبونی خۆمان بەیارمەتیدانی هاوڵاتیانی ئەمریکا کە گەشت دەکەن یان لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێن، بەجیدی وەردەگرین. بەهۆی پاراستنی نهێنی و هۆکارەکانی دیکە، هیچ زانیارییەکی زیادەمان بۆ بڵاوکردنەوە نییە".
لە رۆژی 22ی 8ی 2025، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ سەر لالەزار، هاووڵاتییەکی ئەمریکی بەناوی برایان ویڵسن کە ڕاهێنانی بە هێزەکانی دووپشک دەکرد، دیار نەماوە. پێشتریش بەرەی گەل داوای ئاشکراکانی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە کرد.
برایان ویڵسن، خەڵکی ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکایە و سەربازێکی خانەنشین بووە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا و لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا لە میانی گەردەلوولی بیابان دژی هێزەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق شەڕی کردووە.
لە ساڵی 2014ەوە چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ هێزەکانی یەپەژە ڕووبەڕووی ڕێکخراوی داعش شەڕی کردووە.