دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

یەکێتی زانایانی کوردستان: لەکاتی مانگگیراندا نوێژ و زیکر بکەن

هەرێم نیوز

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، مانگگیران و خۆرگیران دیاردەیەکی گەردوونی و سروشتییە، زانست هۆکارەکانی دیاریکردوون، بەدرێژایی مێژوو ئەم دیارەدەیە ڕوویداوەو تازە نییە، دەشڵێت: دیاردەی مانگگیران و خۆرگیران، دوو نیشانەی گەورەن لە نیشانەی دەستەڵاتی خودا و پێویستە موسڵمانان لەو کاتەدا نوێژ و زیکر بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی دیاردەی مانگگیرانی ئەمشەو بڵاوکردووەتە و تیایدا بە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستی پێکردووە، کە تیایدا دەفەرمووێت: (وَٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِيمِ).

باسی لەوەشکردووە، مانگگیران و خۆرگیران دیاردەیەکی گەردوونی و سروشتییە، زانست هۆکارەکانی دیاریکردوونە، بەدرێژایی مێژوو ئەم دیارەدەیە ڕوویداوە و تازە نییە.
ئەوەشی وتووە: لە فەرهەنگی ئیسلامدا، مانگگیران و خۆرگیران دوو نیشانەی گەورەن لە نیشانەی دەستەڵاتی خودا، بۆیە لەم کاتەدا نوێژ و زیکر و پاڕانەوە و ئیستغفارکردن، سوننەت و پێویستە.

هەر لە بەیاننامەکەدا، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان دەڵێت: ئەم دیاردە فەلەکی و گەردوونییە، جێی ڕامان و قوڵبوونەوەیە لە گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە، کە چۆن و بەچ میکانیزم و رێسایەکی فیزیکی و هەندەسەیەکی ورد و سەرسوڕهێنەر، ئەم گەردوونە بەڕێوە دەبات و کارلێک و تەواوکاریان لە نێوان هەیە.

بە پێی زانیاری فەلەکناسەکان، ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە، دیاردەی مانگگیران لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات، دەشڵێت: لە ڕوانگەی هەستی دیندارییەوە، داوا لە مامۆستایانی ئایینی و موسڵمانان دەکەین، سوننەتی نوێژی مانگگیران زیندوو بکەوەو نزای خێر بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP