هەرێم نیوز
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی زیاتر لە ناوچەکە، لیوای 18ـی پیادە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئەنجامداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر 06:00ـی بەیانی، بە سەرپەرشتیی عەمید روکن سروود، سەرۆکی ئەرکانی فیرقەی یەکی پیادە، لە زنجیرەچیای قەرەچوغ دەستی پێ کرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، زنجیرەچیای قەرەچوغ و گوندەکانی (خدرجیجە، حاجی شێخان، حەسەن بلباس، چەغەمیرە و بناری چیای قەرەچوغ) بە وردی کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنینیان تێدا ئەنجامدرا.
ئەوەش هاتووە ، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە "رێگریکردن و نەهێشتنی جموجۆڵ و مەترسیی تیرۆریستان بوو لە سنوورەکەدا، ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 01:00ـی پاشنیوەڕۆ کۆتایی هات".