هەرێم نیوز
ڕاوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دڵنیایی دا لە توانای حکومەت بۆ دابینکردنی تەواوی موچەی ساڵی داهاتو (2026)، بە شێوەیەکی گشتی و هەر قسەیەکی پێچەوانەی بە "لێڵکردن" ناوبرد.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دڵنیایدا لە توانای حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی تەواوەتی موچەی ساڵی 2026 و دەشڵێت: هەر قسەیەک بەپێچەوانەوەی ئەمە دروستكردنی ژاوەژاوە.
ئەو لێدوانەی راوێژکارەكەی سودانی، رۆژێک دوای جەختكردنەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دێت، کە دڵنایی دا، حکومەت گەرەنتی تەواوی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی کردووە.
لیژنەکە راشیگەیاندوە: ئەو دواکەوتنە سنوردارانەی کە لە چەند مانگی رابردودا روویانداوە تەنها بەهۆی هۆکاری تەکنیکی و رێکاریی بووە، هیچ پەیوەندییەکی بە لاوازی بودجە یان دۆخی دارایی گشتییەوە نییە.
مەزهەر محەمەد ساڵح بە رۆژنامەی "الصباح"ی وتووە: دەسەڵاتی دارایی لە مانگی تەموزی رابردودا دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026 کردووە، دوای تەواوبوونیشی دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، هیوای خۆشی دەربڕیوە بەوەی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بکرێت.