هەرێم نیوز
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەربارەی مووچەکانی مانگی 8 و 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی عێراق بڕیاری پێدانی مووچەکانی ئەو دوو مانگەی نەداوە ئەگەرنا ئێمە ئامادەین داهاتی ناوخۆ بۆ ئەو دوو مانگە ڕەوانەی بەغدا بکەین.
د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى هه‌ڵه‌بجه ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه، گوایه هه‌رێم ئاماده‌نییه چیتر 120 ملیار داهاتى نانه‌وتى ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكات، وتى، "بۆ مانگه‌كانى 8و 9 ئاماده‌ین بۆ هه‌ر مانگێك 120 ملیار دینار بده‌ینه به‌غدا بۆ گره‌نتیكردنى موچه‌ى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێم".
ئاماژەی بەوەشدا "به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ڕه‌زامه‌ندى نه‌دراوه بۆ خه‌رجكردنى موچه بۆ هه‌رێمى كوردستان".
د. ئومێد سه‌باح جه‌ختیكرده‌وه، "عێراق گوایه وتویهتى، هه‌رێم ئاماده‌نییه داهاتى ناوخۆ به‌بڕى 120 ملیار دینار بۆ هه‌ریه‌ك له‌مانگه‌كانى 8و 9 بدات به‌به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه، ئێمه ئامادهینو با ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر خه‌رجكردن‌و ناردنى موچه نیشانبده‌ن".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ڕونیشیكرده‌وه، "ئێمه داوامان له‌حكومه‌تى به‌غدا كردوه‌و نامه‌یه‌كمان ئاراسته‌كردون كه پێویسته وه‌ك چۆن له‌سه‌ر نه‌وت گه‌یشتینه ڕێكه‌وتن، به‌هه‌مانشێوه‌و میكانیزم له‌سه‌ر پرسى داهاتى نانه‌وتیش بگه‌ینه ڕێكه‌وتن‌و كۆتایی بهكێشهكانى هه‌ولێرو به‌غدا بۆ پرسى موچه‌و شایسته داراییه‌كان بهێندرێت".