هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت سبهی دووشەممە موچەی مانگی تەموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
دەقی راگەیاندراوەکە:
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە ( ٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات مووچەی مانگی تەمووزو مووچەی مانگی کانونی دووەمی
ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری ٢٠٢٥/١٠/٥