دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت

هەرێم نیوز

سبەینێ چوارشەممە لیستی موچەی مانگی حەوت ڕادەگەیندرێت و رۆژی پێنجشەممە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت. بەڵام بۆ پڕۆژەی هەژماری من، بڕیارە هەر سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: "سبەی لیستی مووچەی مانگی تەممووز بڵاودەکەینەوە و ئەگەر سبەی رێکارەکان تەواو بوون، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، ئەگەر نا رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردن دەکەین."

بە وتەی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتەکە: "هەوڵدەدرێت لە ماوەی سێ بۆ چوار رۆژدا مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەشبکرێت، هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە لیستەکەدا نەکراوە، تەنیا ناوی زیاتر لە 3,000 خانەنشین بۆ لیستی مووچە زیاد کراوە لەگەڵ هەندێک وردەکاریی دیکە".

هاوکات بڕیارە سبەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت.

تیمی پرۆژەی هەژماری من ڕیگەیاند: سبەی چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، مووچەی مانگی حەوت (تەممووز)ـی مووچەخۆرانی هەرێم، لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت.

تیمی پرۆژەکە ئاماژەی بەوە دا، تا ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکەدا تۆمار کراون، بۆ ئەم مانگەش 501 هەزار و500 کەسیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP