دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

عێراق؛ زیاتر لە سێ‌ ملیۆن هاوڵاتی بەشە خۆراكیان بڕدراوە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێشنیارێكی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردووەتەوە، بۆ بڕینی بەشە خۆراك لەو هاوڵاتییانەی كە مووچەكانیان ملیۆنێك و 500 هەزار دينار تێپەڕ دەكات.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، "لەئێستادا ئەوەی مووچەی دوو ملیۆن دینار تێپەڕ بكات بەشە خۆراكەكەی دەبڕدرێت، لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و پزیشكی و دەرمانسازی و خاوەن كۆمپانیاكان".

رێكاری بڕینی بەشەخۆراك، بە وتەی محەمەد حەنون، "سێ‌ ملیۆن و 132 هەزار هاوڵاتی گرتووەتەوە كە زیندانیان و كۆچكەران و ئەو كەسانەی لەخۆگرتووە، كە ناونووس نەكراون".

دەشڵێت، "حەوت ملیۆن هاوڵاتی سوودمەندن لە چاودێری كۆمەڵایەتی و هەموو مانگێكیش بێ‌ دواكەوتن بەشە خۆراكیان بەسەردا دابەشدەكرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP