هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی موچەی مانگی (٨)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی زانیارییەكان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوی خەرجكردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرد.
ئەوەش زانراوە، دوای نووسراوەكە كە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كردوویەتی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە، لەگەڵ گەیشتنی نووسراوەكە دەست كراوە بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان .
بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەمڕۆ بەهۆی كۆتاهاتنی دەوام نەتوانرا پارەكە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئەوا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دڵنیاییەوە ئەو رێكارەش تەواو دەكرێت.