دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

دابەشکردنی نەوت لە هەورامانەوە دەستپێدەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، نەوتی سپی ماڵان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای هەڵەبجە دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە، بڵاوی کردەوە: "سبەی شەممە،  لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش داوە، دابەشکردنی نەوت سەرەتا لە تەوێڵەوە دەست پێدەکرێ و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا تەواوی هاووڵاتییان بەشەنەوتی خۆیان وەردەگرن.

ئاشکراشی کردووە، هەر ماڵێک 200 لیتری پێ ده‌درێ و له‌به‌رامبه‌ردا 104 هەزار دینار وەردەگیرێت، وەرگرتنی نەوتەکەش تەنیا کارتی زیرەکی نەوتی پێویستە.
پێشتر کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕایگەیاندبوو: "لە مانگی شەش داواکارییمان دایه سەرکی حکوومەت ڕەزامەندیی دا ئەمساڵیش بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "لە سێ ساڵی پێشوودا، بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش کراوە، لە هەندێک شوێن ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە ماڵان دراوە."

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشکراشی کرد: "ساڵانە 267 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە و بەغدا لە باشترین حاڵەتدا نەوتی سپیمان بۆ بنێرێ، تەنیا 50 ملیۆن لیتر دەنێرێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP