هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 15 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی 2025 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی.
ڕوونیشیکردەوە، کە شەش ملیار دینار بۆ جوتیارانی سلێمانی، پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر و چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناریش بۆ دهۆک.
لەمڕۆوە لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت و هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی و دهۆک دەست پێدەکات.
وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جوتیارانەی لە یەک تۆن هەتا پەنجا تۆنیان لێ وەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان ڕادەست کردووە وەریدەگرن.