دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

بارەگای بارزانی لەسەر پارکەکەی هەڵەبجە هاتە دەنگ

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ شەممە، بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی چەند میدیایەک دەربارەی دروستکردنی پارکێک لەسەر ئەرکی بارزانی بۆ هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەوەی  بارزانی کردوویەتی وەک هەمیشە تەنیا ئەوە بووە کە حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، هیچکات قوربانیدانی هەڵەبجە فەرامۆش نەکەن.

دەقی راگەیاندراوەکە: 

ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەک میدیا و ڕاگەیاندندا وا بڵاو کراوەتەوە کە لەسەر ئەرکی جەنابی سەرۆک بارزانی پارکێک وەک دیاری دراوەتە هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە و ڕێکاری پێویست بۆ دروستکردنی پارکەکە گیراوەتەبەر.
لێرەدا بە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و هەڵەبجە ڕادەگەیێنین کە ئەوە بەرپرسیارێتیی حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی شاری هەڵەبجە و هەموو شوێنێکی کوردستان بکەن و ئەوەی سەرۆک بارزانی کردوویەتی وەک هەمیشە تەنیا ئەوە بووە کە حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، هیچکات قوربانیدانی هەڵەبجە فەرامۆش نەکەن و دەبێ هەموو لایەک بە باشترین شێوە خزمەتی هەموو کوردستان و بە تایبەتی هەڵەبجە بکەن.
بارەگای بارزانی
11ی تشرینی یەکەمی 2025



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP