هەرێم نیوز
بارزانی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ ده‌یڤد پێتریۆس سه‌رۆكی پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا داواده‌كات، هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه به‌دوای چاره‌سه‌ری گرفته‌كانه‌وه‌بن و واز له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ڕق و كینه به‌رانبه‌ر به یه‌كتری بێنن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر ره‌شنوسی یاسای نه‌وت و گازی له ساڵی 2007ـی په‌سه‌ندبكرایه، له ئێستادا هیچ گرفتێكی یاسایی له‌باره‌ی نه‌وت و گاز نه‌ده‌بو".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بارزانی پێشوازی له جه‌نه‌راڵ ده‌یڤد پێتریۆس سه‌رۆكی پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا CIA كرد.
له دیداره‌كه دا جه‌نه‌راڵ ده‌یڤد پێتریۆس خۆشحاڵیی خۆی به دوباره دیتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی نیشاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "دواهه‌مینجار سه‌رۆك بارزانی بینیوه له به‌ره‌كانی جه‌نگ له سحێلا بوه له ساڵی 2016"، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆلی به‌رچاوی مه‌سعود بارزانی و هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له پێناو پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و له‌پێناو به‌دیهێنانی ئارامی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان، ڕوبه‌ڕوی ئه‌و گروپ و رێكخراوه تیرۆرستیانه بونه‌وه كه دوای ساڵی 2003 له عێراق سه‌ریانهه‌ڵدا و بونه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه و جیهان.
لای خۆیه‌وه مه‌سعود بارزانی به‌خێرهاتنی جه‌نه‌راڵ ده‌یڤد پێتریۆسی كرد و هه‌روه‌ها سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكای كرد كه ڕۆڵێكی به‌رچاویان بینیوه له پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق له دیكتاتۆرییه‌ت و دوای ئه‌وه‌ش پاڵپشتییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، بارزانی جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق كرده‌وه كه "ڕێگه‌ی چاره‌ی یه‌كجارییه بۆ رزگاربونی عێراق له‌و ته‌نگه‌ژه سیاسییانه‌ی كه تێیدایه" و هیوای خواست هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه به‌دوای چاره‌سه‌ری گرفته‌كانه‌وه‌بن و واز له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ڕق و كینه به‌رانبه‌ر به یه‌كتری بێنن. هه‌روه‌ها بارزانی ره‌شنوسی یاسای نه‌وت و گازی ساڵی 2007ـی به نمونه هێنایه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وكات په‌سه‌ند و جێبه‌جێبكرایه، له ئێستادا هیچ گرفتێكی یاسایی له‌باره‌ی نه‌وت و گاز نه‌ده‌بو و جه‌ختیشی له دوایین رێككه‌ونتی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كرده‌وه له باره‌ی نه‌وت گاز و به ئه‌رێنی وه‌سفیكرد و هیوای خواست ئه‌م رێككه‌وتنه ببێته بناخه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری هه‌مو كێشه‌كان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و دۆخی سوریا و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتیی له توركیا خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.